|
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌یه‌کی زۆر خێرا به هه‌والی
که‌رکوک له‌نێو هه‌ندێک رۆژنامه‌ی جودا بکه‌م، که
له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا ئه‌م هه‌فته‌یه به‌هۆی هه‌لوێستی
لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانه‌وه ده‌رباره‌ی
ره‌تکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان
له‌په‌رله‌مانی عێراقی هاته‌ئاراوه‌و
ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه به‌لگه‌یه‌که بۆ
پاشه‌کشه‌کردن له‌بنه‌ماکنی دیموکراسی و هه‌روه‌ها
پێشیلکارییه‌کی ترسناکی ده‌ستوری ده‌نگثێدراویشه.
له‌هه‌مان گاڤیشدا وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
کاک مه‌سعود بارزانی گوتی پلانێکی ده‌ره‌کی له‌پشت
ئه‌م کاره هه‌یه، که تێیدا په‌له‌له‌ده‌رکردنی
یاسایه‌وه کرا. لایه‌نی کوردی به‌تایبه‌تیش راگه‌یاندن
به‌ئاشکرا ده‌ست بۆ کوده‌تاکه‌ی مه‌حمود مه‌شهه‌دانی
وه‌کو نه‌خشه‌ساز ده‌کات ، که‌له‌پشت نوێنه‌ره
کورده‌کانه‌وه ئه‌نجامی داوه.
گرینگ هه‌فته‌ی رابردوو، زۆربه‌ی رۆژنامه‌و داموده‌زگاکانی
راگه‌یاندنی دونیا باسی ئه‌م کێشه تازه‌یه‌ی
عێراقیان کرد. باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که‌کورده‌کان
ده‌یانه‌وێت که‌رکوکی ده‌وله‌مه‌ندی خودان نه‌وت
بگێڕێته‌وه ژێر کۆنترۆلی خۆیان، له‌کاتێکدا
عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کنیش دژی ئه‌م بۆچوون وهه‌لوێسته‌ن
که کورده‌کان نیشانی ده‌ده‌ن.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێشنیارێکی پێشکه‌ش به‌حکومه‌تی
فیدرالی عێراق کردووه‌وده‌ڵێن کاتێک چاره‌سه‌ری
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کرێت، ئێـمه داوا ده‌که‌ین،
بخرێینه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. دیاره ئه‌م
داوا‌و پێشنیاره دوو لایه‌نی زۆر گرینگ له روی
سیاسی و هێزه‌وه ده‌رده‌خات:
یه‌که‌م: نیشان ده‌درێت که که‌رکوک له‌گه‌ڵ چوونه‌وه
سه‌ر کوردستانه.
دووه‌م: فشارێکی سیاسی به‌هێزه دژی به‌غدا، که به
پالپشتی ده‌ره‌کی خه‌ریکی پلان گێڕانن دژی کورد.
لێره هه‌رنامه‌وێت ئاماژه به هه‌ندێک لایه‌نی
بڕیار‌و هه‌لوێست و هه‌واله جوداکان بکه‌م، به‌لکه
ده‌مه‌وێت باسی کاریگه‌ری هه‌وال و نێوه‌رۆکی ئه‌وهه‌والانه
بکه‌م، که رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌کان گه‌ر‌ه‌کیانه
بیوروژێنن. یا که‌سانی نزیک له داموده‌زگا عه‌ره‌بییه‌کان
ده‌یانه‌ویت باسی لێوه بکه‌ن.
کورد ده‌یه‌وێت، کورد کێشه‌یه!!
هه‌واله عه‌ره‌بییه‌کان ده‌یانه‌وێت بڵێن که
کورد پێچه‌وانه‌ی پێکهاته جوداکانی تری که‌رکوک
داوای به‌زۆر گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان ده‌که‌ن. واته کورد گه‌ره‌کییه کێشه
دروست بکات و بۆیه‌شه له‌کاتێکدا خه‌ریکی
کۆبوونه‌وه‌و چاره‌سه‌ری یاساین له‌به‌غدا،
پێشمه‌رگه ده‌نێرنه ناوچه‌کانی عه‌ره‌ب و
تورکمان و ئابلوقه‌یان ده‌ده‌ن، وه‌کو رۆژنامه‌ی
ئه‌لحه‌یات ناراسته‌وخۆ به‌ناوی که‌سانی نزیک
له‌روداوه‌کان قسه ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه
به‌ناوی که‌س بۆ پشت راستکردنه‌وه‌ی هه‌والی
له‌مجۆره بکات. واته ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌ی دونیا
وریا بن، ئه‌وه کورد هێز ده‌نێرێته که‌رکوک،
تورکمان و عه‌ره‌ب هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره.
کورد به یه‌کسانی بوونی ئیداری رازی نییه!
کورد ده‌مێکه به‌هه‌له بۆ پێش‌گرتن
له‌ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخی که‌رکوک به
دابه‌شکردنه‌وه‌ی کورسیه‌کان به‌رێژه‌ی %32 رازی
بووه، که‌چی ئه‌وان هه‌ر به‌وه ناوه‌ستن به‌لکه
ده‌یانه‌وێت هه‌موو پێکهاته‌کان ( عه‌ره‌ب و
تورکمان و کورد) یه‌کسان بکه‌ن، که به‌پێی دوا
هه‌لبژاردن پێکهاته‌ی دیموگرافی جودا
د‌ه‌رکه‌وتوون. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه ده‌یانه‌وێت
که‌رکوک بکه‌نه کێشه‌یه‌کی جودا له کێشه‌کانی
تری عێراق، هه‌روه‌ها ئیداره‌ی هه‌ڵبژێردراوی
که‌رکوک بێ ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، له‌پێناو رازیکردنی
ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌نگیان له لیستی برایه‌تی
که‌متره.
رازی کردنی وڵاتانی بێگانه
وه‌کو ده‌رکه‌وت و هه‌موو لایه‌کیش به‌ئاشکرا باسی
ده‌که‌ن ئه‌م یاسایه به ئامانجی رازیکردن و
پالپشتی کردنی ولاتانی بێگانه خشکه‌ی پێکراوه،
واته ئامانج تێکشکانی ئامانجه سیاسییه‌کانی
کوردستانه. چونکه دژی ئه‌وه‌ن که‌رکوک ببێته
به‌شێک له‌هه‌رێمی کوردستان، چونکه نه‌وته‌که‌ی
ده‌بێته مایه‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردن و
پێکهێنانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌ئاینده‌دا.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکاش له‌پێناو نیشاندانی توانا‌و
هێزیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی عێراق ده‌یانه‌وێت
بکه‌ونه رێککه‌وتن، به‌تایبه‌تیش که ده‌زانرێت
ئێستا کاریگه‌ری پرۆسه‌ی رێککه‌وتن و سه‌پاندنی
ئاسایش له‌عێراقدا کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر
هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه. بۆیه له‌روانگه‌ی
زامنکردنی زۆرترین ده‌نگده‌ر بۆ (مه‌کاین) ی نوێنه‌ری
کۆمارییه‌کان، ئه‌مه‌ریکا کار ده‌کات عێراق تاده‌کرێت
ئارامترو پارێزراوتر بێت له‌روی ئه‌منی و په‌یوه‌ندی
نێوان پێکهاته جوداکانی.
ئه‌مه‌ریکاو کورد به‌پله‌ی یه‌که‌م
به‌شێکی ئه‌و پلان و نه‌خشه دوژمنکاریانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌و
له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانه ناوه‌خۆییه‌کان جێبه‌جێ
ده‌کرێن ئامانجیان تێکشکانی دوو هێزه.
که‌ئه‌وانیش ئه‌مه‌ریکاو کورد. واته هه‌رجۆره
پلانێک بۆ پاشه‌کشه پێکردنی عێراق له‌روی
بیناکردنی دیموکراسی و ئاسایش و پێشکه‌وتنی ئابوری
و کۆمه‌لایه‌تی له‌لایه‌ک بۆ چه‌قاندنی
ئه‌مه‌ریکایه له‌و نه‌خشه‌و به‌رنامه
درێژخایه‌نه‌ی له‌ناوچه‌که هه‌یه‌تی و زۆر
له‌وڵاته‌کانی هه‌رێمه‌که ده‌یانه‌وێت ئه‌مه‌ریکا
له‌عێراق تێکبشکێت بۆئه‌وه‌ی توانای په‌لکێشی بۆ
هیچ یه‌کێکیان نه‌بێت و ئامانجی دووه‌میش ترسی
زۆریان له‌بارودۆخی کوردستان و پێشکه‌وتنی کورد
له‌خۆبه‌رێوه‌بردن و گه‌شه‌کردنیان هه‌یه، بۆیه
ئاساییه له‌هه‌ر هه‌نگاوێکدا ده‌یان حیساب بۆ
دوارۆژی کورد‌و پێش‌گرتن له‌هه‌نگاوه‌کانی بکه‌ن.
بۆیه کورد‌و ئه‌مه‌ریکا له‌مجۆره پلان و نه‌خشه
دوژمنکارایانه زیان به‌خش ده‌بن.
رۆژنامه‌ی بۆستنی ئه‌مریکی له راپۆرتێک‌دا
که‌له‌لایه‌ن قاسم عه‌بدولزه‌هراو رۆبه‌رت ریدی
ئاماده‌کراوه ده‌ڵێت کورده‌کان ده‌یانه‌وێت
که‌رکوک بکه‌نه پایته‌ختی خۆیان و بخه‌نه سه‌ر
یاسای هه‌رێمی خۆیان له‌باکوردا، عه‌ره‌ب و
تورکمانیش ده‌یانه‌وێت له‌ژێر کۆنترۆلی حکومه‌تی
ناوه‌ندی بێت. سه‌فیری ئه‌مه‌ریکی و نوێنه‌ری
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کار ده‌که‌ن که‌ئه‌م
یاسایه له‌په‌رله‌مان بڕیاری لێبدرێت. سه‌رۆکی
ئه‌مه‌ریکا له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ده‌گه‌ڵ
مه‌حمود مه‌شهه‌ندانی و جێگری سه‌رۆک کۆمار عادل
مه‌هدی کردووه‌و داوای لیکردوون که رێککه‌وتن
له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان بکه‌ن.
وته‌بێژی کۆشکی سپی گوتیه‌تی سه‌رۆک بۆش له‌گه‌ڵ
عێراقیه‌کاندا کار ده‌کات هه‌موو لایه‌ک بگه‌نه
رێککه‌وتن له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی
پارێزگاکان. هه‌روه‌ها ریپۆرتاژه‌که گوتیه‌تی
کورده‌کان داوای دوباره پێداچوونه‌وه‌ی یاساکه
ده‌که‌ن و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانیش داوای
سیسته‌مێکی یه‌کسان ده‌که‌ن.به‌هه‌مان شێوه‌ش
رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له دوو هه‌والی
جودا رۆژی 5ی ئابی 2008 نووسیویه‌تی بارزانی
گوتیه‌تی بڕیارلێدانی یاسای هه‌ڵبژاردنی
پارێزگاکان پلانێکی ده‌ره‌کی بوو دژی
کورد،هه‌روه‌ها سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی
کوردستان به هه‌مان رۆژنامه‌ی راگه‌یاندووه که
.. ئێمه ده‌ستورین وهێز له‌که‌رکوک
به‌کارناهێنین. له‌درێژه‌ی هه‌واله‌که‌دا که
بریتیه له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هاتووه که بارزانی
گوتیه‌تی ئێمه ( له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتین
له‌که‌رکوک به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێجیاکردنه‌وه‌ی نین).
هه‌روه‌ها هه‌مان رۆژنامه گوتیه‌تی په‌رله‌مانی
عێراقی بڕیاری دواخستنی دانیشتنه‌کانی دا، به‌هۆی
نه‌گه‌یشتنه هیچ رێککه‌وتنێک ده‌رباره‌ی یاسای
هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان.دکتۆر مه‌حمود عوسمان
گوتیه‌تی ئێستا کۆبوونه‌وه له‌پشت په‌رده‌دا
هه‌یه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌یه‌کی دیاریکراو،
هه‌روه‌ها گوتیه‌تی رۆژی دوشه‌مه‌ممه دوا شێوه‌ی
پێشنیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشکه‌ش
کرا، که‌ناوه‌رۆکی پێشنیاره‌کان بریتییه له
دواخستنی هه‌ڵىژاردن له‌شاری که‌رکوک و رێزگرتنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای شار تا کاره‌کانی خۆی بکات،
تا ده‌گه‌نه شێواز‌و یاسایه‌کی هه‌ڵبژاردن تێیدا.
سه‌رباری کارکردن بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دیموگرافیای
شاره‌که. که وای داناوه ئه‌مه تاکو ساڵی 2009
ته‌واو بێت. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه
رێککه‌وتن ئه‌وه ئێمه رازین، ئه‌گه‌ر نا نازانم
چۆن له‌م کێشه‌یه د‌ه‌رده‌چین. دکتۆر مه‌حمود
عوسمان گوتیه‌تی : ئه‌مه‌ریکیه‌کان له
عێراقییه‌کان پتر په‌له ده‌که‌ن بۆ ته‌واوکردنی
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سکه‌وتی
که‌سێتی خۆیانی تیدا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن، تا
به‌گه‌لی ئه‌مه‌ریکی بڵێن ئه‌وان شتێکیان له
عێراق کرد. هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری عێراقی
که‌سه‌ردانی که‌رکوکی کردووه وگوتیه‌تی ئێمه
پێویستیمان به‌هێزی پتر سه‌ربازی له‌م شاره
نییه، له باکور ناوه‌راست بۆی بهێنین.
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتیش به‌م شێوه‌یه ناونێشانی
بۆ ریپۆرتاژێکی ده‌رباره‌ی که‌رکوک له 5ئابی 2008
دارشتووه، نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشنیاری
دواخستنی هه‌لبژاردنی پاریزگا بۆ کۆتایی ساڵی
هاتوو، ده‌کات و پێشمه‌رگه‌ش ئابلوقه‌ی که‌رکوک
ده‌دات و بارزانیش هه‌ڕه‌شه به گێڕانه‌وه‌ی
ده‌کات..
له‌درێژه‌ی هه‌واله‌که‌دا هاتووه که پێشمه‌رگه
ناوچه‌کانی عه‌ره‌ب وتورکمانی له داقوق وتازه
داوه‌و ناهێڵێت هیچ جوله‌یه‌ک به‌ره‌و شار بکرێت.
خه‌لکیش گوتیانه ئه‌م هێزانه که ئاڵای
کوردستانیان هه‌ڵگرتووه، هه‌ستی توره‌بوون لای
هاوولاتیان ده‌جولێنن.
مالکی بڕیاری دابوو 2 فه‌وجی سوپا بۆ راگرتنی باری
ئه‌منی شاره‌که بنێرێت، به‌لام وه‌زیری به‌رگری
گوتیه‌تی پێویستیمان به‌م هێزانه نییه، چونکه
باری ئه‌منی شاره‌که جێگره.
ئه‌لجه‌زیره‌ش نووسیویه‌تی : کورد دابه‌شکردنی
کورسییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی که‌رکوکی هاتوو به
یه‌کسانی له‌نێوان خۆیان و عه‌ره‌ب و تورکمان
ره‌تده‌کاته‌وه، داوا ده‌که‌ن که‌رکوک بگێرنه‌وه
سه‌ر هه‌رێمی کوردی له باکوری عێراق، هه‌روه‌ها
عه‌ره‌ب و تورکمان ئه‌وه ره‌تده‌که‌نه‌وه.
(سی ئێن ئێن)یش ده‌ڵێت په‌رله‌مان داده‌وه‌شێنرێت
و یاسای هه‌ڵبژاردنیش هه‌تا ئێستا نییه. دوای
کشانه‌وه‌ی 58 نوێنه‌ره‌که‌ی هاوپه‌یمانی
کوردستانی له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی
له 22ی ته‌موزدا، سه‌رۆکی عێراق جه‌لال
تاله‌بانیش مافی ڤیتۆی دژی ئه‌م یاساییه
به‌کارهێنا که بۆ هه‌ڵىژاردنی پارێزگاکانه.
هه‌روه‌ها گوتیه‌تی عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوری و
کلندان دژی گێرانه‌وه‌ی که‌رکوکن بۆ هه‌رێمی
کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن شێوه‌یه‌کی یاسایی
تایبه‌ت به پارێزگای که‌رکوک بده‌ن، وه‌کو
ناوچه‌یه‌کی فیدرالی و له‌ژێر کۆنترۆلی حکومه‌تی
ناوه‌ندی به‌غدا.
هه‌روه‌ها (ئێن بی سی)ش گوتیه‌تی دواخستنی یاسای
هه‌ڵبژاردنی شاره‌کان له‌په‌رله‌مانی عێراقیدا.
هه‌روه‌ها مه‌شهه‌دانی داوای پێکهێنانی لیژنه‌کی
کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شێوازێکی ته‌وافق.
هه‌روه‌ها له‌هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌و هه‌واله‌یان
ره‌تکرده‌وه که پێشمه‌رگه ئابلوقه‌ی شاری
که‌رکوکیان دابێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌کانی تر
دایبڕن. هه‌روه‌ها محه‌مه‌د خه‌لیلی عه‌ره‌ب
که‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه گوتیه‌تی
زۆربه‌ی ئه‌وهێزانه‌ی ناوشار کوردن، کار بۆ
سه‌پاندنی ئاسایش توند له‌ناوچه‌کانی عه‌ره‌ب و
تورکمان ده‌که‌ن.
له‌رۆژنامه‌ی (خه‌بات)یشدا که‌زمانحاڵی پارتی
دیموکراتی کوردستانه ئه‌م سه‌ردێڕانه‌ی هه‌وال
ده‌رباره‌ی باسه گه‌رمه‌کانی په‌رله‌مانی عیراقی
له 6ی ئابی 2008 دا ده‌خوێنرێته‌وه. (
هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکوک بۆ به‌نده‌ری جیهانی
تورکی راگیرا)،(ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت له‌پاییزی
ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکانی
ئێراق سازبکرێت)،(ده‌سته‌ی چاره‌سه‌رکردنی
ته‌نگه‌ژه‌ی که‌رکوک : پێویسته دیمستۆرا له‌سه‌ر
کار لاببرێت)،(لیسته گه‌وره‌کانی په‌رله‌مان
له‌سه‌ر پێشنیاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
رازی بوون)،(عه‌تیه رێککه‌وتنی راگه‌یاندو
مه‌عسومیش داوا ده‌کات ده‌نگ به یاساکه
بدرێ)،(سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی کوردستان بۆ به‌غداو
یه‌ک هه‌ڵوێستی حیزب ولایه‌نه کوردستانییه‌کان
له‌دیدی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستاندا)،(30
هه‌زار هاوولاتی که‌رکوکی سه‌ردانی بنکه‌کانی
تۆمارکردنی ناوی ده‌نگده‌رانیان
کردووه)،(له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ده‌نگ
له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی ته‌واوکه‌ر ئه‌م ساڵ
ده‌درێت)،( مه‌حموود عوسمان: ئه‌مرۆ ده‌نگ له‌سه‌ر
یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌درێ)،(کوردستانی
وئیتیلاف و سه‌دریه‌کان ده‌نگیان بۆ بودجه‌ی
ته‌واوکه‌ر دا، چه‌ند کاتژمێرێکی داهاتوو ده‌نگ
به‌یاسای پارێزگاکانیش ده‌درێ).( په‌رله‌مان
کۆتایی به دانیشتنه‌کانی هێنا.. ده‌نگ به‌یاسای
هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌درا)...
هه‌روه‌ها (کوردستانی نوێ) که‌زمانحالی یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستانه به‌مجۆره له 6ی ئابیدا
باسی کێشه‌و ناکۆکییه‌کانی هه‌ڵىژاردنه‌کانی
که‌رکوکی کردووه:(رزگار عه‌لی بۆ کوردستانی نوێ:
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک ئه‌نجامدانی
ریفراندۆمێکه به‌پێی بارودۆخی ساڵی 1968)،(
د.فوائد مه‌عسوم که‌رکوک کێشه‌یه‌کی سیاسی
هه‌نووکه‌یی نییه‌و چاره‌سه‌ریشی له‌ئه‌ستۆی
ده‌ستوور دایه)،( ئاواره‌کانی که‌رکوک له‌لیستی
تۆماری ده‌نگده‌راندا ناویان
نه‌هاتووه‌ته‌وه)،(فازل نه‌بی : په‌سند نه‌کردنی
بودجه‌ی ته‌واوکه‌ر کێشه‌یه‌کی زۆر بۆ ئابووری
عێراق دروست ده‌کات)،(بارودۆخی که‌رکوک وه‌کو خۆی
ده‌مێنێته‌وه‌و رێز له‌ماده‌کانی ده‌ستور
ده‌گیرێت.. زۆربه‌ی فراکسیۆنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌ران دوا پرۆژه‌ی ی‌و ئێنیان په‌سند کرد).
ستراتیژی قسه‌کردنی کورد چییه؟
ئه‌وه‌ی لای من گرینگه قسه‌کردنی راگه‌یاندنی
کوردییه، نه‌ک ئامانجه‌کانی ئه‌و لایانانه‌ی
به‌ئاشکراو شاراوه دژایه‌تی کورد ده‌که‌ن. من له
روانگه‌یه‌کی گشتیدا دوای هه‌موو ئه‌و
رێککه‌وتنانه‌ی له‌نیوان لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی
کوردستان به‌تایبه‌تی (پارتی ویه‌کێتی) هه‌یه،
ناتوانم هیچ جۆره هاوبه‌شیه‌کی گونجاو
له‌چۆنیه‌تی ئاخافتن و قسه‌کردنی هاوبه‌ش
ده‌رباره‌ی که‌رکوک بدۆزمه‌وه. زۆر گرینگه
له‌جیاتی بیرکردنه‌وه له په‌نابردنه به‌ر
د‌ه‌مکوتی رۆژنامه‌نووسانی ئازاد‌و کۆسپ دروستکردن
له‌به‌ر ده‌می ئازادی بلاوکردنه‌وه هێزه
بالاکانی کوردستان، حکومه‌ت و په‌رله‌مان
ناوه‌ندێکی راگه‌یاندنی تایبه‌تیان به‌مه‌سه‌له‌ی
که‌رکوک هه‌بێت.. بۆ ستراتیژیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی
دۆزی کورد یه‌ک راو بۆچوون پێشکه‌ش بکرێت، که
شایانی لێکدانه‌وه‌و گۆڕانکاری نییه.. هه‌موو
که‌سێک با ئازاد بێت له هه‌لوێسته جوداکان
بدوێت، با هه‌والی راست و ناراست بڵاوبکاته‌وه..
با پێش روداو بکه‌وێت، یا له‌دواوه‌ی دواوه‌ی
روداوه‌کان بێت.. با ئاش له‌خه‌یالێک و ئاشه‌وان
له‌خه‌یاڵێک بێت.. به‌ڵام کارێکی نه‌گونجاو
ده‌کرێت، که‌هه‌موو به‌رپرسێک و ده‌زگایه‌کی
راگه‌یاندن به‌ئاره‌زووی خۆی به‌رنامه‌و
ئه‌جه‌نده پێشکه‌ش بکات. به به‌دڵنیایه‌وه له‌م
باره‌شه‌وه که‌س ئازادی لێ زه‌وت ناکرێت، به‌ڵام
واچاکه یه‌ک ستراتیژ‌و قسه له‌مه‌ڕ کێشه‌ی
که‌رکوک بکرێت. ده‌کرێت هه‌موومان جودا بین و
له‌هه‌مان کاتیش‌دا دوا نه‌که‌وین .
|