تحميل الكتاب  |  غلاف الكتاب  |  أصدارات الرابطة


ته‌مه‌نى مرۆڤایه‌تى ده‌رِوات.. ساڵو مانگیش ئه‌گه‌رچى به‌ بیَده‌نگییه‌وه‌ ، به‌لاَم هه‌ر له‌ عومر كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌..!
له‌ ئانى تیَپه‌ربونى زه‌مه‌ندا ، بىَ ئه‌وه‌ى لامان گرنگ بیَت ، كاتژمیَریَكى دیكه‌ ، خه‌ریكه‌ ده‌ست به‌ چركه‌ چرك ده‌كاته‌وه‌.. به‌لاَم ئه‌وه‌ى جیَى سه‌رسورِمانه‌ ، هیَندىَ له‌ كاتژمیَره‌كان زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌یشیان هه‌یه‌..! كه‌چى نه‌كه‌س چاودیَرى ده‌كات و نه‌كه‌سیش ئاگاى له‌ سورِانه‌وه‌ى میلى چركه‌ژمیَره‌كه‌یه‌.. بۆیه‌ من پیَم وایه‌ ، ئیَمه‌ نازانین له‌ كویَى ره‌وتى ژیانى ئه‌م جیهانه‌داین.! چونكه‌ له‌ ده‌سپیَكى هاتنمان بۆنیَودنیادا، فه‌لسه‌فه‌ى ژیان پیَى وتین ؛ مرۆڤ بونه‌وه‌ریَكى نادیاره‌و، له‌ نه‌بونه‌وه‌ دیَت ، دیَت و ریَگایه‌كى سه‌خت دوردریَژ ده‌برِیَت.. به‌ره‌و نه‌بون.. به‌ره‌و گۆریَكى ته‌نگ و تاریك..! به‌وه‌ش فرچكدراین، كه‌ نه‌پرسین ، من بۆ هاتم.. بۆ ده‌ژیم.. بۆ ده‌مرم...!
 

ره‌نگه‌ ئه‌م چه‌ند ده‌سته‌واژه‌ى سه‌ره‌وه‌ ، پیَوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆیان به‌ ناواخنى كتیَبه‌كه‌مه‌وه‌ نه‌بىَ ، وه‌لىَ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ، ئه‌مه‌ سیَهه‌مین به‌رهه‌مى له‌م جۆره‌مه‌، كه‌ دواى شه‌ونخونییه‌كى زۆر، شه‌وانه‌ به‌دیار روناكایى چراى بىَ كاره‌باو به‌ بىَ ئاگاداربونم به‌وه‌ى داخۆ كاتژمیَرى ژوره‌كه‌م .. من وساته‌كانى ژیانى مرۆڤایه‌تى روه‌و كوىَ بردوه‌و ده‌یبات ، له‌ ئانى بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وكاتانه‌دا ، هه‌ركه‌ له‌ دیَریَكى نوسینه‌كانم.. قه‌ڵمه‌كه‌م له‌نگه‌رى ده‌گرت..! به‌ ناچاریه‌وه‌ سه‌رنجم له‌ شتیَك ده‌گرت كه‌ پیَوه‌ندى به‌ ئه‌سڵى مه‌تله‌بى نوسینه‌كه‌مه‌وه‌نه‌بو، ئه‌ویش خولانه‌وه‌ى میلى سه‌عاته‌كه‌بو، جا ئه‌م چه‌ند دیَره‌ زاده‌ى تیَرامانى ئه‌وساتانه‌یه‌ كه‌ گیرم ده‌خواردوئه‌وه‌ى ده‌مویست بۆم نه‌ده‌هات، تابیخه‌مه‌ سه‌ركاغه‌ز وه‌ك ؛ گۆران –ى شاعیر، ده‌ڵىَ ؛ هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ، ئه‌و خه‌یاڵه‌ى پیَى مه‌ستم.. بۆم ناخریَته‌ نیَو چوارچیَوه‌ى هه‌ڵبه‌ستم..!


هه‌روه‌ك له‌ كاتى نوسینى هه‌رسىَ به‌رهه‌مدا ؛ ئاماده‌كردن وپیاچونه‌وه‌ى رۆمانى سیاسیى " مه‌زراى حه‌یوانه‌كان ، ده‌نگیَك له‌ نیَو كیَشه‌كاند ا.. دواینیشیان ؛ سه‌رنجى سیاسیى , دیدى رۆژنامه‌نوسی "زۆرتر دوچارى ئه‌م چه‌قینه‌ ده‌هاتم .! كه‌ دواتر بوه‌ ده‌سپیَكى ؛ سه‌رنجى سیاسیى و دیدى رۆژنامه‌نوسى.. به‌ هیواى هه‌میشه‌ دیدار ..

 

هاوده‌نگ فاروق
هــه‌ولیَـر
18ى شوباتى 2006

  • بارزانى له‌واشینتۆن

  • هیَنانه‌وه‌ى شه‌هیدانى بارزانى

  • ئیمرِۆى سیاسیى له‌دیدى دویَنى بارزانیدا

  • یه‌كه‌مین بیرى نه‌وتى ئازاد

  • هه‌ریَمى كوردستانء ئه‌وه‌ى باشوور

  • ده‌ستوریَك له‌ژیَرگوشارى كاتدا

  • پیَكهاته‌كانى ئیَراق

  • ئایه‌ سوننه‌كان ده‌توانن میَژوو دووباره‌بكه‌نه‌وه‌

  • ئایه‌ سوننه‌كان ، سفر به‌ده‌ست ده‌میَننه‌وه‌

  • رۆڵى راگه‌یاندن له‌پرۆسه‌ى چاكسازی

  • راگه‌یاندن له‌ئانى هه‌ڵبژاردندا

  • خویَندنه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانى راگه‌یاندنى كوردستان

  • ئه‌و قۆناغه‌ى یه‌كگرتوو جودا بویه‌وه‌

  • سه‌پاندنى ناسنامه‌یه‌ك

  • بیَ ده‌نگى له‌نه‌هامه‌تییه‌كان

  • شه‌كانه‌وه‌ى عه‌له‌مى كۆنى عروبه‌ى ئیَراق

  • فه‌تواكان له‌ ده‌ره‌وه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیدا، جیَى گومانن

  • هه‌رِه‌شه‌كانى تیَرۆریزم

  • یانزه‌ى سیَپتامبه‌رو زه‌نگى گۆرِانكارییه‌كان

  • ئه‌مریكا له‌ده‌رگاى رۆژهه‌ڵاتدا

  • دیدیَكى سیاسیى نه‌گۆرو شه‌رِاكه‌تیَكى پرِزه‌حمه‌ت

  • هه‌ڵویَسته‌ گوماناوییه‌كانى سورییه‌

  • بۆ سورییه‌ هه‌ردووریَگه‌كه‌ سه‌ختن

  • ئایه‌ سیناریۆى هه‌ڵچون ، ده‌ره‌تانى سورییه‌كان ده‌دات ؟

  • ته‌حه‌داكانى ئیَرانء تاقیكردنه‌وه‌ى جیهان

  • توركیا ئه‌مجاره‌ دیه‌وآ له‌وسه‌ره‌وه‌ بۆ ئیَراق بسوریَته‌وه‌

  • توركیا ئه‌وروپا ، هه‌ورازیَكى سه‌خت له‌به‌رده‌مدا

  • پرسه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانى نیَوان لاو و ده‌سه‌ڵات

  • بۆچى دانپیانانه‌كه‌ى گروپى تیَرۆریستى شیَخ زانا پیشاندرا؟

  • قۆناغى دواى شیَخ زانا

  • دواى ساڵیَك له‌رووداوى شوباتى خویَناوى

  • چه‌ند دیمه‌نیَكى سیاسى

  • دینى ره‌سیمى ده‌وڵه‌ت ، دینى ناره‌سمى ده‌وڵه‌ت

  • میدیا له‌ئیَراقى ئازاددا

  • سه‌دام و خه‌دام

  • عه‌مرو موساو گوتارى عه‌ره‌ب

  • پرۆژه‌ى تیَرۆریستان

  • ئیسلامگه‌را.. به‌سیاسیكردن .. تیرۆریزم

  • گه‌نده‌ڵى = لاوازى ویژدان